چەند قوتابخانەن؟

هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و شوشتنی قوتابخانەکانی هەولێر بەردەوامە

شۆڕش قادری

هەڵمەتی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێژی بۆ خاوێنکردنەوە و شوشتنی قوتابخانەکانی هەولێر بەردەوامە و دەبێت تا رۆژی چوارشەممە کۆتایی بێت.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “نزیکەی هەفتەیەکە هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و شۆردنی قوتابخانەکانمان دەستپێکردووە و دەبێت تا رۆژی چوارشەممە و کاتی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن، هەڵمەتەکە کۆتایی بێت”.

“لە سنووری شارەوانی هەولێر 353 قوتابخانە هەن و هەموو ئەوانەی کە پێویستیان بە پاککردنەوە بێت، خاوێنیان دەکەینەوە و دەشۆردرێنەوە”، ژیار جەلال وای وت.