"چێژی هەیە و پارەیەكی زۆرم خەرج كردووە"

شۆفێرێكی ئۆفرۆد سەركێشی دەكات و پەیامنێری 964یش لەگەڵی سەركەوتووە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاكۆ حەسەن یەكێكە لەو شۆفێرانەی بەشداریی پێشبڕكێی ئەمڕۆی ئۆفرۆدی كرد، كە لە ناحیەی سیتەكی نزیك سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە نمایشەكەی ئاكۆدا، پەیامنێری 964 لە سلێمانی دیلان محەمەد لەگەڵیدا سەركەوتووە، بەڵام ترسی پێوەدیارە و خواخوایەتی زوو نمایشەكە تەواو بێت، كە بەسەر بەرزاییەك دەكەون و دواتر بە لێژاییەكی ركەوە دێنەخوارەوە.

ئاكۆ حەسەن، كە سەرپەرشتیاری نمایشەكەی ئەمڕۆ بوو، دەڵێت، پارەیەكی زۆرم لە ئۆتۆمبێلەكانم خەرج كردووە، بەڵام چێژی لێوەردەگرم و بۆ حەزی خۆیەتی.

لە سیتەک نمایشی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو

لە سیتەک نمایشی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو