لە جادەی مهاباد – ورمێ

لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

964+

شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان مهاباد – ورمێ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.

میدیای ئێران لەزاری فەرزین رەزازادە بەڕێوەبەی فریاکەوتنی ورمێ بڵاویکردووەتەوە، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024 لەسەر رێگای نێوان ورمێ – مهاباد لە سنووری دارەلەک، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بیجۆ 405 و پراید روویداوە و لە ئاکامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی مهاباد کراون و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.

رووداوی هاتوچۆی هەفتەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرا...

رووداوی هاتوچۆی هەفتەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 321 کەسی کوشتووە

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەد...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا