روداوه‌كانى لوبنان به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ن

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕى وزه‌ به‌رزى و نزمى به‌خۆوه‌ بینیوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌گوێره‌ی نرخه‌كانى نه‌وت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌ تۆماركراوه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 19 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 0.3% دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 73.69 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 4.3% به‌رزبوه‌ته‌وه‌، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا شه‌ش سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 72 دۆلار و 01 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوشدا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ 4.8%..

شرۆڤه‌كارانى ئابوورى ده‌ڵێن، یه‌ده‌گی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رێژه‌ی سودی به‌ نیو خاڵ له‌سه‌دا كه‌مكرده‌وه‌، به‌گشتی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سود چالاكیی ئابوری و خواستی وزه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رچاویان وه‌ك نیشانه‌ی لاوازی بازاڕی كار له‌ ئه‌مریكا سه‌یر ده‌كرد.

داتاكانی حكومه‌تى ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو‌ ده‌ریانخست، كه‌ كۆگاكانی نه‌وتی خاو له‌و وڵاته‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهانه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردودا بۆ نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا دابه‌زیوه‌.

هۆكاره‌كانى به‌رزى و نزمبوونه‌وه‌ى نه‌وت له‌م ماوه‌یه‌دا، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تیش رووداوه‌كانى ئه‌م رۆژه‌ى رابردووی لوبنانیش به‌شێك له‌ هۆكاره‌كانن كه‌ گروپی چه‌كداری حزبوڵای لوبنانى ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بێته‌لیان به‌كارهێناو و به‌هۆیه‌وه‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌.

هه‌ڵكردنى زریانێك‌ نرخی نه‌وتى به‌رزكردووه‌ته‌وه...

هه‌ڵكردنى زریانێك‌ نرخی نه‌وتى به‌رزكردووه‌ته‌وه‌