دەرهێنەری فیلمی 1988

“فیلمەکەم یەک ملیۆن دۆلاری تێچوو”

964+

بڵند عەلی

یەکێک لە ئامانجەکانیشم ئەوەبوو کە بڵێم ئێمەش هاوشێوەی هەموو وڵاتانی جیهان و هۆڵیود دەتوانین تەکنیکێکی بەرزمان هەبێت لە فیلمەکانماندا

نیعمەتی خوایە بۆ سینەماکار لەگەنجێتیدا بتوانێت، فیلمی درێژی دڵخوازی خۆی دروست بکات، ئەم نیعمەتە خودا داوێتی بە هێژوان زەندی، ئەویش فیلمی 1988ی دروست کرد

هێژوان گەنجێکی شاری سلێمانییە و دەرچووی کۆلێژی هونەرە، ساڵی 2023 یەکەمین فیلمی درێژی خۆی دروست کرد بە ناوی 1988

ئەو بەشداریی پۆدكاستی سكرین شۆتی كرد لە تۆڕی 964 و دەڵێت، پێشتر کورتە فیلمی هەبووە چ وەک دەرهێنەر چ وەک سینەماتۆگرافەر

هەمیشە کاتێک باسی تەوژمی فیلمسازی لە کوردستان دەکەین باسی ئەم چەند ساڵەی رابردوو دەکەین زۆر بە نزیکی، کاتێکیش باس لە دروستکردنی فیلمی سینەمایی دەکەین لەم چەند ساڵەدا، یەکێک لەو فیلمانە 1988ـە، ئەمە قسەی ئەم دەرهێنەرە گەنجەیە.

دەرهێنەری فیلمەکە هێژوان زەندی میوانی ئەم هەفتەیەی بڵند بوو، وتیشی، “سەیری زۆربەی بەرنامەکانتم دەکرد منیش دەموت کەی دەگونجێت بەشداربم و باس و خواسێکی گەرموگوڕ بكەین و لە کۆتاییدا هاتم”.

حەمید یوسف: سینەمای كوردی پێویستی بە پلاتفۆڕمێكی فیلم ...

حەمید یوسف: سینەمای كوردی پێویستی بە پلاتفۆڕمێكی فیلم و درامایە