شۆفێره‌كه رایكرد
لە نزیک قوشتەپە پێشمەرگەیەک بە رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئێوارەى ئه‌مڕۆ به هۆى رووداوێكی هاتوچۆ له نزیك قه‌زاى قوشته‌په، پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانى له‌ده‌ست دا، شایه‌تحاڵێكیش دهڵێش “شۆفێره‌كه رایكردووه”.
رووداوه‌كه، نزیک کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە لەسەر رێگای هەولێر بۆ کەرکوک بووه.
سدیق ئەحمەد، شایەتحاڵێکی نزیک رووداوەکە بە 964ـى وت، ئه‌و هاوڵاتییەى گیانى له‌ده‌ستداوه، پێشمەرگەیە لە لیوای 10ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە.
وتیشی “ئه‌و پێشمەرگەیەى گیانى له‌ده‌ستداوه، ماتۆڕسوار بووە و ئەو شۆفێرەشی خۆی پێدا کێشاوە رایکردووە”.
لەلای خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای قوشتەپە بە 964ـى وت، شوێنی رووداوەکە نزیک دۆڵەبەکرەیە و کامێرای چاودێری لێیەوە دوورە، بۆیە کاتی زیاتری دەوێت بۆ لێکۆلینەوەى تەواو له رووداوەکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگای قوشتەپە - قەشقە تێكچووە و داوای چاككردنەوەی دەكرێت
رووداوی هاتوچۆ
هەواڵەکان
مژدەیەکی خۆش بۆ 6000 خێزانی هەولێر و ئەمڕۆش رۆژێکی شووم بوو بۆ شۆفێران
رێگاکەشیان یەک سایدە
لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆکاری رووداوی هاتوچۆیە
كەركوک
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو سەرنشینی تێدا سووتان
لە قەڵادزێ