کەش و هەوا
باران دەبارێت و کەشیش بە تەواوی دەگۆڕێت
964+
توانا نەقی
گۆڕینی کەش کردی بەڕاست و رۆژ لە دوای رۆژ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و قەراریشە ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە نمە باران و تاوە بارانیش ببارێت.
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا لە هەرێم ، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارینی نمە بارانی کەم کەم وە هەندی جار بۆ تاوە باران دەگۆڕێت لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم وە ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ .
ئەم کەشە بەردەوام دەبێت و سبەینێ هەینیش بەهەمان شێوە دەبێت و تا 4 پلەیەکیش پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 19.9.2024
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی :31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 35 پلەى سیلیزى