لە بانک و سایلۆش چەک دابەشدەکرێت

سبەی لە سایلۆی هەولێر و قوشتەپە پارەی جوتیاران دەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە سایلۆی هەولێر و قوشتەپە، سبەی پێنجشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی ئەو جوتیارانەی کە ئەمساڵ تاوەکو رێکەوتی 27.6.2024 گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.9.2024، سایلۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “جوتياران ئاگادار دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە، 19.9.2024 دابەشکردنی چەکی جوتياران لە زنجیرە 745 تاکوو زنجیرە 950، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، دەستپێدەکات.”

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە 964ـی وت، جگە لە سایلۆی هەولێر، لە سایلۆی قوشتەپەش پارەی جوتیاران دەدرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سایلۆی هەولێر، سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 24 تاوەکو زنجیره 200 دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەکات.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەکو 2:00ـی دوای نیوەڕۆ چەک دابەشدەکرێت و جوتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر راشیگەیاندووە، “ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی)، لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگرەکان بهێنێت”.

سایلۆی سەیدسادق تا کارتی ژمارە 359 چەکی پارەی گەنم دابەش...

سایلۆی سەیدسادق تا کارتی ژمارە 359 چەکی پارەی گەنم دابەش دەکات