هەواڵەکان

مامۆستاى وانەبێژ نەما و فەرمانبەرانى گرێبەستیش داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی

ژووری هەواڵ

رەنج و ماندوبوون و خۆپیشاندانى وانەبێژان بە زایە نەچوو، ئەمڕۆ رۆژێکى نوێیە بۆ وانەبێژان و ئیتر وەک مامۆستا گرێبەست دەوام دەکەن و موچە وەردەگرن.

دواى بەگرێبەستکردنى وانەبێژان، فەرمانبەرانى گرێبەستیش دەیانەوێت ببن بە هەمیشەیى.

رۆژ نییە ئاسمانى کوردستان بێ درۆن بێت و زەبرێک نەوەشێنێت، ئەمڕۆش درۆنى تورکى لە کامپى مەخوریدا، دژە تیرۆرى کوردستانیش دەڵێت، کەسێکى کوشتووە و دوانیشى بریندار کردووە.

بە چوار کەسەوە لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیان لە سەیدسادق تونێلێکیان لێداوە ئەمان تونێل هەم قوڵ هەم دێژ، ئەمانە دەیانویست بگەن بە ئاسار و دەری بهێنن، بەڵام خۆیان بە کەلەپچەکراوی لە تونێلەکە هێنرانە دەرەوە.