کەش و هەوا
پلەکانی گەرما دابەزین و سبەینێش بە تەواوی فێنک دەبێت
964+
توانا نەقی
پلەکانی گەرما دابەزین و ئەمڕۆ باش فێنکی کردووە، بە پێێ پێشبینی لەمڕۆدا دوو پلەیەک هاتووەتە خوارەوە و سبەینێش زیاتر دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لەوەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور, وە بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ دوو پلە سبەینێ سێ پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بە تەواوی جەو فێنک دەبێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە 16.9.2024
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی :35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى