دەبن بە گرێبەست

لەمڕۆوە وانەبێژان موچەیان بۆ دەبەسترێت

964+

وریا فەتاح

تەواوى داتاکانى مامۆستایانى وانەبێژ وردبینیان بۆکراوەو بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەربکات، نوێنەرى گشتیى ئەو مامۆستایانەش دەڵێت، شایستە داراییەکانى وانەبێژان لە خەرجى دەردەهێنرێت و بە موچە دەبەسترێتەوە.

پێشتر عەلى رەئوف، نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى گرێبەست بە 964ـى وتبوو،”کۆتایی هێنراوە بە پرۆسەی وردبینیکردنى لیستى مامۆستایانى وانەبێژ، بڕیارە رۆژی دووشەممە 16.9.2023، لیستەکە بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانیان بۆ دەربچێت”.

شەوى رابردووش لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک جەختى کردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، شایستە داراییەکانى وانەبێژان لە خەرجى دەردەهێنرێت و بە موچە دەبەسترێتەوە.

رۆژى 25ـى ئابى 2024، نوێنەرى وانەبێژان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیاردرا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه‌ گرێبه‌ست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.

وانەبێژان مۆبایلەکانتان دامەخەن

وانەبێژان مۆبایلەکانتان دامەخەن