پاش یادکردنەوەی مەولود
لە رۆژێکدا زیاتر لە 60 تۆن زبڵ لە هەولێر کۆکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای رێوڕەسمەکانی یادی مەولود، زیاتر لە 60 تۆن زبڵ لەناو بازاڕی هەولێر کۆکرایەوە.
راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەک وێنەی لە سەرەتای ئامادەکارییەکان تا کۆتایی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ” تەواوی هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر ئەنجامدراوە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە کۆتایی رێوڕەسمەكاندا توانراوە زیاتر لە 60 تۆن زبڵ و پاشماوەکان لە تەواوی بازاڕ و سەنتەری شاری هەولێر کۆ بکرێتەوە و بە ئاڕاستەی زبڵخانەی کانی قڕژالە گوازراوەتەوە.
+7