سبەینێ یەکلادەبێتەوە

تا ئێستا ئێران رازی نەبووە کاتی هاتوچۆکردن لە مەرزی کێلێ درێژ بکرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

هەرچەندە بڕیاربوو لە دوێنێوە کاتی هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان لە مەرزی کێلێ درێژ بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئێران رازی نەبووە و بڕیارە سبەینێ یەکلایی ببێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15.9.2024 شۆڕش حوسێن بەرپرسی بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلێ بە 964ـی وت، “تا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران رازی نەبووە کاتی هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان لە مەرزی کێڵی درێژبکرێتەوە و بڕیارە سبەینێ یەکلایی بکرێتەوە”.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی 13.9.2024 شۆڕش حوسێن وتی، “کاتەکانی هاتوچۆکردن کە پێشتر لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە بۆ دووی نیوەڕۆ بوو، دوو کاتژمێری بۆ زیاد کراوە و ئیتر لە رۆژی شەممە 14.9.2024ەوە تا کاتژمێر چواری ئێوارە هاوڵاتیان دەتوانن هاتوچۆ بکەن”.

هاتوچۆ کردن بۆ بارهەڵگرەکان لە مەرزی کێلێ 24 کاتژمێرییە، تەنیا بۆ هاوڵاتیان کات دیاری کراوە.

مەرزی کێلی یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری قەڵادزێ و رۆژانە نزیكەی 200 بارهەڵگر خۆراك، كەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی لەوێوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن.

مەرزی کێلێ کاتەکانی هاتوچۆ کردنی هاوڵاتییانی درێژ کرد...

مەرزی کێلێ کاتەکانی هاتوچۆ کردنی هاوڵاتییانی درێژ کردەوە

نۆژەنکردنەوەی رێگای مەرزی کێلێ دانیشتووانی گوندێکی هە...

نۆژەنکردنەوەی رێگای مەرزی کێلێ دانیشتووانی گوندێکی هەراسان کردووە