رۆژهەڵاتی کوردستان

سێ کەس لە سەردەشت کوژران

964+

شۆڕش قادری

دیسان کێشەی کۆمەڵایەتی قوربانی لێکەوتەوە و لە گوندێکی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس کوژران.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری ناسر عەتەباتی داواکاری گشتیی پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، “بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت سێ کەس بە چەک تەقەیان لێکراوە و کوژراون”.

“ئەنجامدەرانی ئەو کارە دوو کەس بوون کە یەکێکیان لە شاری بانە دەستگیر کراوە و ئەوەی دیکەشیان گەڕانی هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا بەردەوامە”، ناسر عەتەباتی وای وتووە.

داواکاری گشتیی ورمێ ناسنامەی قوربانیان و بکەرانی ئەو رووداوەی ئاشکرا نەکردووە و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

لە سەردەشت دوو ژن و پیاوێک خنکان

لە سەردەشت دوو ژن و پیاوێک خنکان

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەد...

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا