نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆن:

له‌م هه‌فته‌یه‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رلەمانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌م هه‌فته‌یه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێدەكات، رۆژه‌كه‌ى دیار نییه‌ به‌ڵام 24 كاتژمێر به‌رله‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات، بانگه‌شه‌كه‌ كۆتایی دێت.

ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ قسه‌ى مه‌روان محه‌مه‌د، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە بۆ 964 كردوویه‌تى و ده‌شڵێت، دواى په‌سه‌ندكردنى لیستی ناوى كاندیده‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆن باڵاوه‌ بانگه‌شه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی “هه‌ندێك كێشه‌و گرفتى بچوك له‌ چه‌ند كاندیدێك هه‌یه‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و راسته‌وخۆ بانگه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مه‌رج نییه‌ ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ 30 رۆژى ته‌واو بێت، به‌ڵام مه‌رجه‌ 24 كاتژمێر به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنى ده‌نگدان بانگه‌شه‌ كۆتایی پێبێت.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 20.10.2024 ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقیش چاودێری و سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

كۆمسیۆن ژماره‌ى هاوپه‌یمانى و لایه‌ن و كاندیده‌كان ...

كۆمسیۆن ژماره‌ى هاوپه‌یمانى و لایه‌ن و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات

داوا ده‌كرێت بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانیانه‌ بۆ هه‌ڵب...

داوا ده‌كرێت بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانیانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت