بە تێچووی 10 ملیار دینار

رێگایەک دروست دەکرێت کە پێویست نەکات بە کەرکوکدا بچیتە قەرەهەنجیر و شوان

+964

کاروان ساڵحی -کەرکوک

رێگایەکی سەرەکی لە نێوان ناحیەی قەرەهەنجیر و شوان دەکرێتەوە، چیتر پێویست ناکات شۆفێران و هاوڵاتیان بەناو شاری کەرکوکدا تێپەڕبن ئەگەر نیازی ئەو شوێنانەیان هەبێت.

ئەندازیار خەبات ئەسعەد راوێژکاری ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، لە نێوان هەردوو ناحیەی شوان و قەرەهەنجیر رێگایەکی خۆڵە، سەرەتا بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایە بڕیار درا بە تێچووی سێ ملیار دینار نۆژەن بکرێتەوە ، بەڵام دوای بەدواداچون وخوێندنەوە بۆ پرۆژەکە بڕیارمان دا کۆژمەکەی بکرێت بە 10ملیار لە هەمان کاتدا پردێک و قیرتاوی بۆ بکرێت روناکی بۆ دانرێت.

وتیشی، ئەو رێگایە بە ناو گوندەکانی ساتێ و گۆران تێدەپەڕێت، جگە لە هاتوچۆی کاری رۆژانەی هاوڵاتیان ناوچەیەکی گەشتیارییە، چیتر پێویست ناکات شۆفێران بەناو شاری کەرکوکدا تێپەڕن و لە هەمان کاتدا شۆفێران دەتوانن لەو رێگایەوە بڕۆن بۆ ناحیەی شوان پاشان بۆ تەتەق یاخود بۆ ناو شاری کەرکوک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرۆژەیە دراوە چاوەڕوانی بودجەین و هەرکات گەیشت دەست پێ دەکەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە نزیکی قەرەهەنجیر بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدە...

لە نزیکی قەرەهەنجیر بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا