بولگاریا 

دوای زیاتر لە 100 ساڵ كۆلێرا گەڕایەوە ئەوروپا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی تەندروستيی بولگاریا رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە دوای ساڵی 1921ەوە لە وڵاتەكەیان تۆمار کرا.
وەزارەتەكە ئاشكرای كرد، تووشبووەکە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵانی هیندییە.

دەزگای “نۆڤینی” بولگاری لە زاری وەزارەتەکەیەوە لە بەیاننامەکەیدا بڵاویکردەوە: “لە بولگاریا حاڵەتێکی هاوردەکراوی کۆلێرا پشتڕاستکرایەوە، کە لە ماوەی 103 ساڵدا یەکەم حاڵەتە لە جۆری کۆلێرا تۆمار بكرێت”.

ئەوەش هاتووە: “نەخۆشەکە هاوڵاتییەکی هیندییە و تەمەنی 23 ساڵە و بەم دواییە گەشتێکی بۆ نیودلهی پایتەختی هیندستان کردبووە”.

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی: هەموو تووشبووانی کۆلێرا...

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی: هەموو تووشبووانی کۆلێرا چاکبوونەتەوە

بەگوێرەی ئاژانسەکە، بە پشتبەستن بە پشکنینی تەندروستی ناوچەیی لە سۆفیای پایتەخت، گەشتیارەکە رۆژێک دوای گەڕانەوەی لە هیندستان، سکچوونی توندی گرتووە، کاتێک لە پشکنینی تاقیگەیی تووشبوونی بە کۆلێرا پشتڕاستکراوەتەوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە گوێرەی سەرچاوەكە، بارودۆخی ئێستای نەخۆشەكە باشە، هەروەها کەسێکی نزیک لە نەخۆشەکە خراوەتە کەرەنتینەوە، رێوشوێنی پێویستیش لە دامەزراوەی پزیشکیدا گیراوەتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

ژنێکی دیکە لە گەرمیان تووشی کۆلێرا بوو

ژنێکی دیکە لە گەرمیان تووشی کۆلێرا بوو

لە مانگی یەکی ساڵی 2023دا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرای بە “ئاستی 3ی فریاگوزاری” راگەیاند، کە هاوتایە لەگەڵ بەرزترین ئاستی ئاڵۆزییەکان.

کۆلێرا نەخۆشییەکی مەترسیدارە و زیاتر بەهۆی ئاو و سەوزەی پیس و بایەخنەدان بە پاكوخاوێنی بڵاودەبێتەوە، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا لەوەتەی زیاتر لە 100 ساڵی رابردوو ئەو نەخۆشییەیان كۆنتڕۆڵ كردووە و لەوێدا تۆمار نەكراوە و ئەوەی لە بولگاریا روویداوە یەكەم حاڵەتە دوای ئەوەندە ساڵە.

لە هەرێمی كوردستانیشدا ئەم هاوینە چەند حاڵەتێكی كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی، پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تۆماركران، بەڵام چارەسەریان وەرگرتووە و مەترسییان لەسەر نەبووە.