ئەندازیارێکى خۆراک

“ئەو سەوزانەى بە ئاوى پیس ئاو دەدرێن هۆکارى بڵاوبوونەوەى کۆلێران”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

دواى تۆمارکردنى هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى، ئەندازیارێکى خۆراک دەڵێت، هۆکارەکەى ئەو سەوزانەیە کە بە ئاوى قورس ئاو دەدرێن و پێویستە لەسەر حکومەت رێگریان لێبکات یان ئاوى خاوێنیان بۆ دابین بکات.

لەشکر حەمید، ئەندازیارى خۆراک بە 964ـى وت،”کۆلێرا بەهۆى خۆراک و ئاوى پیس گەشە دەکات، چونکە ئاوە قورسەکە پێکهاتەى سەوزە کە دەگۆڕن و بەکتریاکان لەسەرى گەشە دەکات”.

روونیشى کردەوە، بەشێک لەو سەوزانەى لە سنوورى سلێمانى و تانجەڕۆ هەن، بە ئاوى قورس ئاو دەدرێن.

بە بۆچوونى ئەو ئەندازیارەى خۆراک، ئیشى حکومەتە رێگرى لەو سەوزانە بکات کە بە ئاوى پیس ئاو دەدرێن، یان ئاوى پاک بۆ ئەو جوتیارانە دابین بکات تا سەوزەکەیانى پێ ئاوبدەن بە تایبەت لە رێى پڕۆسەى پاڵاوتنەوە.

لەبارەى ناسینەوەى ئەو سەوزانەى بە ئاوى قورس ئاودەدرێن، لەشکر حەمید وتى،”رەنگیان سەوزى تۆخە، چونکە رێژەى نیترات و کەرەستەى کیمیایى تێیاندا زۆر بەرزە، کە دەبنە هۆى گەشەى بەکتریا”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار کران

هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار کران