ئۆتۆمبێلەکە چى بەسەر هات؟
لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا
964+
شۆڕش قادری
بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر، پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی لەشاری هەولێرەوە دزیوە و هێناویەتیە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”.
“دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی”، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار بەناوی ( ه، س، ب ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.