سلێمانی
ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هەیە و بازاڕی سەوزە کز بووە
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە هاوڵاتیان خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنی سەوزە، بەهۆی مەترسی لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەشت حاڵەتی گومانلێکراوی کۆلێرا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی هەن و چاوەڕوانی گەڕانەوەی پشکنینەکانیانن.
لەسەر ئەم بابەتە سامان کەریم، سەوزەفرۆش لە بازاڕی سلێمانی بە 964 وت، ئەو سەوزەیەی دەیفرۆشن لە عەلوە دەیکرن و دەیفرۆشن لە بازاڕدا، نازانن سەرچاوەی ئاودانەکەی چییە.
باسی لەوەش کرد، بازاڕی سەوزە کز بووە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی باس لە ئەگەری بڵاوبوومەوەی نەخۆشی کۆلێرا دەکەن و خەڵک خۆی لە کڕینی بە دوور دەگرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەو کێڵگە پەتاتەیەی بە ئاوی پیس ئاودراوە تێکدەدرێت
سەوزە
هەڵمەتەکە هەموو شەوانی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت
ناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر پاک کرایەوە
داوا دەکەن بۆیان رێک بخرێتەوە
بەقاڵەكانی ناحیەی رزگاری لە شوێنەکەیان رازی نین
لەسەر چەمی چەقان لە سەیدسادق
هەموو ئەو شوێنانە تێکدران کە بە ئاوی قورس سەوزەیان ئاو دەدا
کشتوکاڵیش دەڵێت جارێ زووە