تیمى پزیشکیش چووە

یەکەم بارى هاوکارى پزیشکى عێراق گەیشتە لوبنان

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی یەکەم باری هاوکاریی پزیشکی و تیمەکانی عێراقی بۆ لوبنان راگەیاند.

وەزارەتى تەندروستى عێراق:

15 تۆن هاوکارى و پێداویستى پزیشکیمان بۆ لوبنان نارد

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى راگەیاند: لەسەر راسپاردەى سەرۆک وەزیران، یەکەم کاروانى پزیشکى بە تیمێکى فریاگوزارى تەندروستییەوە گەیشتە لوبنان.

وەک باسى دەکات، تیمەکانیان بە زووترین کات هاوکارى بەپەلە دەگەیەنن بە بریندارانى تەقینەوەکانى لوبنان.

لاى خۆیەوە باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، رووداوەکانى دوێنێى لوبنان، دەرگا بەڕووى شەڕێکى بەرفراواندا دەکاتەوە و داواش دەکات کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەستوەردان بکات بۆ ئەوەى گرژییەکان تەشەنە نەسەنن.

بەپێى نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى لوبنان، لە تەقینەوەکانى دوێنێدا، 4000 بریندار هەیە کە برینى 400 کەسیان سەختە و 11 کەسیش کوژراون.

لە رووداوێکى جیاوازى تەقینەوەدا، ئێوارەى دوێنێ هێرشێکى ئەلیکترۆنى کرایە سەر ئامێرە بێ تەلەکانى حیزبوڵڵاى لوبنان کە بە (پەیجەر) ناسراون و تێکڕا سەدان و هەزاران ئامێر تەقینەوە.

حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەک...

حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەکان نەبوو بۆیە پەیجەرى بەکار دەهێنا