ئەمشەو روویداوە
ئەو گەنجەى لە دهۆک نارنجۆکەکەى تەقاند دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دهۆک، دەستگیرکردنى ئەو کەسەى راگەیاند کە ئەمشەو نانجۆکێکى تەقاندووە.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، دواى ئەوەى پۆلیس و ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە کە لە نزیک ئوڤەر پاسى گەڕەکى نزارکێ تۆمەتبارێک نارنجۆکێکى دەنگى تەقاندووە، هێزەکان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گەنجەکە ویستویەتى نارنجۆکێکى دیکەش بتەقێنێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش دەستبەسەرکراوە.
وەک باسى دەکات، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و بۆ ئەوەى بزانن بۆچى ئەو تاوانەى ئەنجامداوە.
لەسەر ئەو بابەتە 964 پەیوەندى بە هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆکەوە کرد، بەڵام وتى،”جارێ لە لێکۆڵینەوەداین”.