"لە رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران"

رێگای سۆران – خەلیفان لەناو گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

شۆڕش قادری

رێگای سۆران – خەلیفان لەناو گەلی عەلی بەگ لە رێڕەوی چوون لە هەولێرەوە بۆ سۆران، بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت.

خۆسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، “بەهۆی قیرتاوکردنی بەشێکی رێگای سۆران – خەلیفان لەناو گەلی عەلی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە واتە 14 و 15ی ئەم مانگە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی بۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە دادەخرێت”.

“هاوڵاتیان دەتوانن رێگای بێخال – رواندز – سۆران بەكاربێنن، بەڵام رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت”، خۆسرەت سادق وای وت.

داوایشی لە شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە کرد، هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتوچوی سۆران بكەن لەو ماوەیەدا.