لە شاری بەسڕەوە

پزیشکیان کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە ئێران

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کۆتایی بە سەردانە سێ رۆژییەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هێنا و گەڕایەوە تاران.

میدیاکانی ئێران دەڵێن، کەمێک لەمەوبەر مەسعود پزیشکیان و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە  و لەلایەن پارێزگار و ئەندامانی کونسوڵخانەی ئێران لەو شارە ماڵئاواییان لێکراوە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

میدیاکانی ئێران بەبایەخەوە ئاماژەیان بە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێن، پزیشکیان یەکەم سەرۆک کۆماری ئێرانە کە سەردانی شاری بەسڕەی کردووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13.9.2024 مەسعود پزیشیکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری وەک دوایین وێستگەی سەردانەکەیان چوونە شاری بەسڕە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە و سەرۆک خێڵ و عەشیرەتەکان کۆبوونەوە.