رێكاره‌كان توندكراون

پزیشكیان گه‌یشته‌ به‌سڕه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى و شێخه‌كان كۆبووه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ به‌سڕه‌ و یه‌كه‌مین وێستگه‌ى كاره‌كانیشی كۆبوونه‌وه‌ى بوو له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی و شێخه‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌.

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك كۆمارى ئێران گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگار پێشوازى كرا و راسته‌وخۆ به‌ره‌و هۆڵى یانه‌ى رۆشنبیری نه‌وت چوون.

پێشتر پارێزگارى به‌سرا لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئاگادار كردبووه‌وه‌، كه‌ له‌ناوى هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتێك سه‌رۆكى ئێران ئاماده‌ ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت موبایل به‌كاربهێندرێت و رێگه‌ش به‌ هیچ رۆژنامه‌نووس و میدیاكارێك نه‌درێت له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا پرسیار ئاڕاسته‌ى پزیشكیان بكات.

پزیشكیان به‌ كوردییه‌كى په‌تى قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ...

پزیشكیان به‌ كوردییه‌كى په‌تى قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ناهێڵم دۆخى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ بێت