پلەکانی گەرما نزیکن لەوانەی دوێنێ

ئەمڕۆش جەوەکە وەک خۆیەتی

964+

ژێوار خدر

هەرچەندە لە پایز نزیک دەبینەوە، بەڵام جەوەکە هێشتا گەرمە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و جەوەکەی جەوی سەیران و چوونە دەرەوەیە.

ئەمڕۆ هەینی 14.9.2024، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش لە دوێنێ نزیک دەبنەوە.

گەرمیان بە 42 پلە گەرمترین ناوچە و حاجی ئۆمەرانیش بە 29 پلە فێنکترین شوێنی هەرێمی کوردستانە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 38

سلێمانی :38

دهۆک: 38

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 39

زاخۆ :38

سۆران : 36

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 42

لەمساڵدا گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا 140 هەزار عێراقى ئاو...

لەمساڵدا گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا 140 هەزار عێراقى ئاوارە کردووە