كه‌نداوى مه‌كسیكی گرتووه‌ته‌وه‌

هه‌ڵكردنى زریانێك‌ نرخی نه‌وتى به‌رزكردووه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى هه‌ڵكردنى زریانى فڕانسین نرخی نه‌وت به‌ نزیكه‌ی 3% به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌، چونكه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی مه‌كسیك به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چووه‌.

شرۆڤه‌كاران مه‌زه‌نده‌یان كردوه‌ كه‌ تاوه‌كو یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ به‌رهه‌مهێنانی كه‌نداوی مه‌كسیك به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ی كه‌ سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ناوچه‌یه‌كی باشوری روباری میسیسیپی گرته‌وه‌، تێكچوه‌.

نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكی به‌ رێژه‌ی 1.66 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 2.47%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته‌ 68 دۆلار و 97 سه‌نت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنتیش 1.70 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 2.4%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته‌ 72 دۆلار و 31 سه‌نت.

هاوكات، نرخی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی نه‌وت به‌ رێژه‌ی زیاتر له‌ 2% به‌رزبۆوه‌، كۆمپانیاكان زیاتر له‌ 171 پلاتفۆرمی ده‌ریایییان به‌هۆی زریانه‌كه‌وه‌ چۆڵكردوه‌، شرۆڤه‌كارانیش پێشبینی ده‌كه‌ن له‌م مانگه‌دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه‌ به‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا كه‌مبكات‌.