دیمەنی شارەزوور لە بەرزاییەوە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
جگە لە کوژاندنەوەی ناوی مردوو
ماوەی ساڵێکە لە بەشی خۆراکی شارەزوور هیچ مامەڵەیەک ناکرێت
ژێوار خدر
بەشی خۆراکی شارەزوور دەڵێت مەیەن هیچ مامەڵەیەک بکەن جگە لە کوژاندنەوەی ناوی مردوو، چونکە پێمان ناکرێ و سەرجەم مامەڵەکانمان لە بەغداوە راگیراوە.
بەشی خۆراکی شارەزوور دوێنێ پێنجشەممە 12.9.2024، ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت “رۆژانە لەلایەن هاوڵاتییانەوە زۆر پرسیارمان لێ دەکرێت لەبارەی کاتی دەست پێکردنەوەی ئیش و کارەکانمان، بەڵام لە دەستی ئێمەدا نییە و ماوەی ساڵێکە کارەکانمان راگیراوە”.
روونیشیکردووەتەوە، ئێستا جگە لە کوژاندنەوەی ناوی مردوو، سەرجەم مامەڵەکانی زیادکردنی منداڵ، هاوسەرگیری، جیابوونەوە و نەقڵی فۆڕم راگیراون تا ئەو کاتەی لەلایەن بەغداوە بڕیاری تازەیان بۆ دێت.