“ خێرخوازێک دروستی كردووە “

قوتابخانەیەکی 18پۆلی لە بەحرکە دەکرێتەوە

+964
شۆڕش هەرکی-  هەولێر

قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لەسەر ئەرکی خێرخوازێک لە ناحیەی بەحركە دروستکراوە و کارەکانی بەرەو تەواوبوونە.

قوتابخانەی ئامادەیی ئەحمەد رێکانی لەسەر ئەرکی ئەحمەد رێکانی دروستکراوە و کچانی قوتابی سنوورەکە سوودی لێ وەردەگرن.

نیوار حوسێن، بەرپرسی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر بە964ی وت، “ئەم قوتابخانەیە شوێنی 630 قوتابی یەک دەوامی لەخۆدەگرێت، بەڵام دەکرێتە دوو دەوامی و هەزار و 260 قوتابی تێیدا دەخوێنن، هەردوو قوتابخانەی ئامادەی بەحرکەی کچان و هەرمانی بنەڕەتی کچان دەگوازرێنەوە بۆ ئەم قوتابخانەیە”.

وتیشی، لە ناو ئەم قوتابخانەیەدا 30 ژوور بۆ کارگێران و مامۆستایان دروستکراوە، ئەمە جگە لەوەی شوێنی تاقیگەکانی فیزیا، کیمیا، زیندەزانی و کۆمپیۆتەر و کافتریا و گۆڕەپانی یاریگا و چەندین خزمەتگوزاری دیکەشی تێدا هەیە.

قوتابخانەكە لەسەر رووبەری 500 مەتر دووجا دروستکراوە، ئێستا لە سەنتەری ناحیەی بەحرکە 13 قوتابخانەی بنەڕەتی و سێ قوتابخانەی ئامادەیی هەنە و فەرمانی دروستکردن بۆ دوو قوتابخانەی دیکەش دەرچووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

19 قوتابخانەی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەكرێتەوە

19 قوتابخانەی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەكرێتەوە