بە بڕیاری وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا
لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی لوبنان سبەی دوام راگیرا
964+
توانا نەقی
بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی لوبنان و کوژران و بریندار بوونی هەزاران کەس سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن داوام راگیرا.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە، بە بڕیاری وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پەروەردە و خوێندنی باڵا دەوام رادەگیرێت وەک ئیدانەکردنی تەقینەوەکان.
دکتۆر عەباس ئەلحەلەبی وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سەرجەم قوتابخانە ئەهلی و حکومیەکان پەیمانگاکان زانکۆکان سبەینێ چوارشەممە دەوامیان تیادا نابێت و هیچ کاروبارێکی کارگێڕی ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی ئەو دامودەزگایانە بۆ ئیدانەکردنی ئەو ژمارە زۆرە تەقینەوە و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتی لوبنانی دەگێڕنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە جارێک سەدان ئامێری بێتەل کە بە پەیجەر ناسراوە و لەلایەن ئەندامانی حیزبوڵاوە زۆر بەکاردەهێنرێت تەقینەوە و بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس بریندارن و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.