لوبنان
نەخۆشخانەکان پڕبوون لە بریندار و داوای خوێن دەکرێت
+964
توانا نەقی
بەهۆی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەم ئێوارەی بەیروت کە بەجارێک ژمارەیەکی زۆر ئامێری بێتەل تەقینەوە جگە لە کوژراو نزیکەی سێ هەزار بریندار هەیە و لە نەخۆشخانەکانن.
ئاژانسی فەرمی لوبنان رایگەیاندووە، لە نەخۆشخانەکەنەوە داوای بەهاناوە چون دەکرێت و داوا دەکرێت خوێنیان پێ ببەخشن بۆ بریندارەکان.
وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش ئەوەی راگەیاندووە، کە سەرجەم کارمەندان و نەخۆشخانەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشی و پێشوازیدان لە بریندارەکان.
دکتۆر رابیع ئەلسەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەڵەف ئەلحەبتور لە لوبنان دەڵێت، داوا دەکەن لە رێگەی ناوەندەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە هاوڵاتیانی باکوری لوبنان خوێن ببەخش.
بە پێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەهۆی تەقیەنەوەی پەیجەرەکانەوە 2800 کەس بریندارن و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.