به‌ڕێوه‌به‌رى ناحيه: راوكردنیان هێڵى سووره
ئاژه‌ڵى كێوی روویان له ئاوه‌دانییه‌كانى ناحیه‌ى سمیلان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه له سنوروى گونده‌كان و سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سمیلانى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان، ئاژه‌ڵى كێوى له ئاوه‌دانییه‌كان ده‌بیندرێن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه هۆشدارى داوه‌ته هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى و پێیوتوون راوكردنیان هێڵى سووره و ئه‌وه‌ى راویان بكات به تووندترین شێوه رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه.
ئاژه‌ڵه كێوییه بیندراوه‌كان زیاتر بزنى كێوین، له هه‌ندێك گوندیش ژماره‌یه‌كی زۆرى به‌راز بیندراون.
شاخه‌وان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سميلان به 964ـى راگه‌یاند، ئاگادارى هاوڵاتیانى سنوورى ناحیه‌یان كردووه‌ته‌وه كه پێویسته به‌هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ئاژه‌ڵانه بپارێزن.
وتیشی “هەركەسێك هەوڵی گرتن و كوشتنی ئەم ئاژەڵە كێویانە بدات، رێكاری توندی یاسایان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین و سزا دەدرێن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كى بۆ 964 ناردووه، كه دوێنێ چوارشه‌ممه تۆماركراون و خۆى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى بینیوه كه له سنوورى ناحیه‌كه‌ى له سه‌ر رێگا و ناو ئاوه‌دانییه‌كان ده‌بیندرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌وپێیه‌ی ناحیه‌كه‌یان له‌لایه‌ك سیده‌كان و له‌لایه‌كى دیكه به حاجی ئۆمه‌ران و سنووره‌كانى ئێران گرێدراوه و زۆربه‌ى سروشته‌كه‌ى شاخاوییه هه‌میشه ئاژه‌ڵى كێوى لێ بیندراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌م چه‌ند رۆژه ژماره‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه زیادیان كردووه و له‌ناو ئاوه‌دانییه‌كانیش ده‌بیندرێن.
باسی له‌وه‌شكرد، له هه‌ندێك گوندى سنووره‌كه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆر به‌راز بیندراون به‌تایبه‌تیش له گوندى بێكین زیاتر له 20 به‌راز به‌یه‌كه‌وه بیندراوه.
ده‌شڵێت “پۆلیسمان راسپاردووه چاودێری تووندى دۆخى ئه‌م ئاژه‌ڵانه ده‌كرێت و هیوادارین هاوڵاتیانیش هاوكاریان بن”.