"له‌وانه‌یه یه‌كه‌م ناحیه‌ى هه‌رێمیش بێت"
هه‌ڵشۆ وه‌ك یه‌كه‌مین ناحیه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین هێڵكارى شه‌قامه‌كانى بۆ كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شی ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆ له ئیداره‌ى راپه‌ڕین كارى هێڵكارى شه‌قامه‌كانى بۆ ناحیه‌ى هه‌ڵشۆ له سنوورى پشده‌ر ته‌واو كرد و ده‌بێته یه‌كه‌مین ناحیه كه ئه‌و كاره‌ى بۆ بكرێت.
پێشتر ئه‌م هێڵكارییه بۆ ناحیه‌ى حاجیاوا كرابوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به فه‌رمانێك حاجیاوا له ناحیه‌وه كرایه قه‌زا، هه‌ڵشۆ ده‌بێته یه‌كه‌مین ناحیه كه ئه‌م كاره‌ى بۆ كراوه.
سه‌رباز محه‌مه‌د مسته‌فا، له به‌شی راگه‌یاندن و ئایتی هاتوچۆى راپه‌ڕین، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌نجامدانى كارى هێڵكارى بۆ ئه‌م ناحیه‌یه بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه شوێنێكى گه‌شتیارییه، به‌ڵام ده‌ڵێت، یه‌كه‌مين ناحیه‌ى سنووره‌كه‌یانه هێڵكارى بۆ شه‌قامه‌كانى ده‌كرێت.
وتیشی “له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمیش تاوه‌كو ئێستا نه‌مبیستووه كه هیچ ناحیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆوه شه‌قامه‌كانى بۆ هێڵكارى كرابن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له سنوورى ئیداره‌كه‌یان، هه‌ر شه‌قامێك كارى نۆژه‌نكردنه‌وه و قیڕتاوى بۆ بكرێت راسته‌وخۆى تیمه‌كانى ئه‌ندازه هێڵكارى شه‌قامه‌كه ده‌كه‌ن.
ناحیەی هەڵشۆ، سه‌ر به قه‌زاى پشده‌ره له‌ماوه‌ى هه‌قته‌ى رابردوودا كارى قیڕتاوكردنى شه‌قامه‌كانى بۆ كراوه، بەشی ئەندازەی هاتووچۆی راپەڕینیش ده‌ڵێت، شه‌قامه‌كان به درێژایی 900 مه‌ترهێڵکاریان بۆ كراوه.