12000 ده‌رچوون و 7 ساڵه هیچیان دانه‌مه‌زراون
دەرچووە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان چوونه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
964+
ئارام ئه‌بوزێد – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نوێنه‌رایه‌تى سێ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان چوونه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له گردبوونهوهیكدا داواى دامه‌زراندنیان كرده‌وه.
ژماره‌ى ئه‌م ده‌رچووانه 12 هه‌زار كه‌سن و له‌ماوه‌ى ساڵانى 2018 تاوه‌كو 2024 ده‌رچوون دانه‌مه‌زراون.
یه‌كێك له ده‌رچووه‌كان له هه‌ولێر به 964ـى وت، ساڵانه ده‌ستی ده‌ستیان پێده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش هیچیان دانه‌مه‌زراون.
دهرچووێكى دیكه‌ش كه له دهۆكه‌وه هاتبوو، به 964ـى وت، نه‌ك دهیاننهمهزرادون به‌ڵكو وه‌كو وانه‌بێژى په‌روه‌رده‌ییش وه‌ریان ناگرن.
له گردبوونهوهكهیاندا خوێندكاره ده‌رچووه‌كان، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، دروشمى “ماف ماف مافمانە، دامەزراندن مافمانە”یان دەوتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن