به‌ئیفلیجییه‌وه‌ یاری لەشجوانی دەکات

میدیازان – دیلان محەممەد جەزا – سلێمانی‌

چیرۆکی ژیانی ئاوارە، چیرۆكێكی‌ ئیلهامبه‌خشه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئیفلیجبوونی‌ یاریی له‌شجوانی‌ ده‌كات.

ئاوارە مەحمود خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە 85٪‏ ی ئەندامەکانی لەشی کار ناکات، بەڵام ماوەی 10 ساڵە یاری لەشجوانی دەکات و هەفتانەش دەچێت بۆ شاخەوانی.

ئاوارە بەهۆی ئیفلیجی مێشکییەوە لەمنداڵییەوە نەیدەتوانی بڕوات و قاچێک و دەستێکی کارینەدەکرد، بەڵام لە دوای ساڵی2012ەوە لە هۆڵێکی لەشجوانی دەستی بە وەرزشکرد تا گەیشتە ئەوەی، هێز بۆ دەست و قاچی بگەڕێتەوە.

لێدوان: ئاوارە مەحمود

هێندە باشبووە کە بەپێیەکانی خۆی گەشتی شاخەوانی دەکات و دووکانێکی لەنێو بازاڕیش داناوە و کاردەکات، ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دوو منداڵیشی هەیە.

ئەو بەردەوام دەڵێت، دەبێت خۆمان بەدەم ژیانەوە بچین، نابێت چاوەڕێبین ژیان بەدەممانەوە بێت.