پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کەلار. وێنە :964
لە ماوەی یەک مانگدا
لە گەرمیان داوا لە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت گرێبەستەکانیان رادەست بکەن
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرایتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان داوا لە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات، لە ماوەی یەک مانگدا وێنەی گرێبەستی سەرجەم پڕۆژەکانیان رادەست بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لە رێگای نوسراوێکەوە کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، داوا لە سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری گەرمیان دەکات، وێنەیەك لە گرێبەستی نێوان کۆمپانیا و بەشداربووان لە ماوەی دەرچوونی ئەم نوسراوەوە، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
“مەبەست لەم کارە رێکاری ئەنجامدانی وردبینی و پەسەندکردنی گرێبەستی بەشداربووانە”، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان وادەڵێت.