سبەینێ لە دهۆک

حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین بەڕێوەدەچێت

توانا نەقی

رۆژ رۆژی ئەوەیە لە سبەینێوە بڕۆیتە دهۆک چونکە فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی دەسیپێدەکات و بڕیارەکە وایە سبەینێ نمایشی ئەو بەرهەمانە دەست پێ بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەی لە دهۆک،حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین بەڕێوە دەچێت و چەندین هەنگەوان و جوتیار تیایدا بەشدار دەبن.

دەشڵێت، لە فێستیڤاڵەکەدا 20 جوتیاری ترێ و 21 هەنگەوان بەشداری دەکەن و 50 جۆر ترێ و هەنگوینی سروشتیی خۆماڵی نمایش دەکرێن.