كۆڵانەكانی مەلائۆمەر فیرتاو دەكرێن. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
هەولێر
قیرتاوكردن لە مەلا ئۆمەر دەستپێدەكات
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و قیرتاوكردن لە ناحیەی مەلائۆمەری سەر بە هەولێر دەستیپێكرد.
سەرچاوەكە دەڵێت، به بڕی 495 ملیۆن دینار لهسهر بودجهی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و قیرتاوكردن له سنووری شارهوانی مهلائۆمهر دەستیپێكرد.
“پڕۆژەکە دەست بە جێبەجێکردنى کراوە و لە داهاتوویهكی نزیكدا دەست دەکرێت بە قیرتاوکردنی شهقام و كۆڵانهكان، به تهواوبوونی پرۆژهكەش، ئاسانكاری زۆر پێشکەش بە هاتوچۆی هاوڵاتیییانی ناوچەكە دەکات” راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر وادەڵێت.
ناحیەی مەلائۆمەر دەكەوێتە سەر رێگەی هەولێر- پیرمام.