سلێمانی
کوڕ و کچانی ڤێتێرنەری سەگی بێلانەی شەش ناوچەیان كۆكردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری زانکۆی سلێمانی و لە پڕۆژەی چارەسەركردنی ئاژەڵی بێلانە، شەش ناوچەی سلێمانی- یان لە سەگە بێلانەکان پاککردەوە.
کۆلێژەکە خوێندکارەکانی بەسەر هەشت گرووپدا دابەش کردووە.
نادیە عەبدولكەریم، راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنەری لە بڵاوکراوەیەکی زانکۆی سلێمانیدا دەڵێت، “دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، پانێڵێك و وۆركشۆپێك ئەنجامدرا، گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی، كە سەگی بێلانەی شاری سلێمانی بۆ پەناگەیەكی گونجاو بگوازرێنەوە و پڕۆسەی نەزۆككردنیان بۆ ئەنجامبدرێت”.
هەڵمەتەكەیان لە رۆژی 2.9.2024 وە دەستیپێكردووە و تائێستا چەند گەڕەكێكی سلێمانی، لەوانە (سەرای سلێمانی، شەقامی قەنات، مەولەوی، شەكرەكە، توی مەلیك و كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی) پاككراونەتەوە).
رێكخەرانی هەڵمەتەكە لە بڕوشەرێكدا هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە، كە دەتوانن لە رێگەی سكانكردنی (كیو ئاڕ كۆد)، پاشان پڕكردنەوەی فۆڕمی ئاژەڵی بێلانە و ناردنی بۆ تیمەكان، لە كەمترین كاتدا بەهانایانەوە دەچن بۆ گواستنەوەیان.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان؛
سەگە بێ لانەکانی ئیدارەی راپەڕین دەبرێنە سلێمانی
سەگی بێلانە
لە هەفتەی داهاتووەوە
سەگە بێ لانەکانی ئیدارەی راپەڕین دەبرێنە سلێمانی
"هاوڵاتیان ترسیان هەیە"
سەگی بێلانە لە باخی گشتیی سلێمانی زیادی کردووە
سەگە بێلانەكانی سلێمانی حاڵیان شڕە
ئاژەڵدۆستێک: پرۆسەی كۆكردنهوهی سهگ له شێڵتەر لە دنیا شکستی هێناوە
لەمساڵدا