نۆرەگرتنی هاوڵاتیانی بۆ نەوت لە ناوچەیەکی هەرێم - وێنە: 964
دوو هەزاریش زیاتر وەردەگیرێت ئەگەر ببرێتە بەردەمی ماڵەکان
لە چۆمان پێش ئەوەی نەوت دابەش بکرێت پارە وەردەگیرێت
ژێوار خدر
قایمقامیەتی قەزای چۆمان بریکارەکانی خۆراکی هەر چوار ناحیەی سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ ئاگادار دەکاتەوە، پارەی بەشە نەوت سەرەتا لە هاوڵاتییان وەربگیرێت پێش دابەشکردنی نەوت.
دەشڵێت، دواتر نوێنەری بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران، دەستدەکات بە دابەشکردنی بەشە نەوت.
روونیشیکردووەتەوە،هەر مالێک بڕی 200 لیتر نەوت وەردەگرێت و 104 هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت بۆ ئەم بڕە نەوتە ئەگەر لە شوێنی دابەشکردنی بریکارەکەی نەوت وەربگرێت، بڕی دوو هەزار دینار وەردەگیرێت ئەگەر تانکەر بچیتە بەردەم ماڵی هاووڵاتیان.