چیرۆكى فه‌رمانبه‌رێک لە گه‌رمیان

12 ساڵه‌ به‌ موچه‌ى 300 هه‌زار دینار گرێبه‌سته‌ و بێهیوایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

محه‌مه‌د مسته‌فا عه‌باس، ماوه‌ى 12 ساڵه‌ له‌ گه‌رمیان فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌سته‌ و موچه‌كه‌شی 300 هه‌زار دیناره‌، گرته‌ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وێت بێهیوایه‌ له‌ ئاینده‌ى خۆى، چونكه‌ ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر نه‌كرێین به‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ هیچمان نه‌كردبێت”.

محه‌مه‌د، كه‌ فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌سته‌ له‌ به‌شی باخچه‌كانى زانكۆى گه‌رمیان، به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى 12 ساڵه‌ زۆر به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ كاره‌كانى خۆى ئه‌نجام داوه‌ بۆیه‌ به‌ مافى خۆى ده‌زانێت گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ بكرێته‌ هه‌میشه‌یی.

ده‌شڵێت “ئه‌و كێشه‌ و مه‌ینه‌تییه‌ى من هه‌مه‌ وه‌ك گرێبه‌ستێك، هی هه‌زار و 200 فه‌رمانبه‌رى دیكه‌ى گرێبه‌ستیشه‌ له‌ سنوورى گه‌رمیان، چونكه‌ هه‌موومان به‌و ئاواته‌ین به ‌بڕیارێك بمانكه‌ن به‌ هه‌میشه‌یی”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ند جارێك به‌ڵێنیان پێدراوه‌ بیانكه‌ن به‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی، فۆڕمی زانیاریشیان پێ پڕكردوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كردووین”.

ئه‌مڕۆ پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێ...

ئه‌مڕۆ پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست تاوتوێ ده‌كرێت