یەكێكیان لە زیندانە

سێ كاندیدی هەڵبژاردنی كوردستان دوورخرانەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنی عێراق چەند كاندیدێكی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دوورخستنەوە و داوای لە لایەنەكانیان كردووە جێگرەوەیان دیاریی بكەن.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی كوردستان دەكات، ئەمڕۆ لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكە، لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا هەریەكە لە شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی، كاندیدی لیستی هەڵوێست (ئێستا لە زیندانە) و كاندید لە بازنەی هەولێر، لەگەڵ شڤان سەعید عومەر كاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆك، هەروەها جەعفەر عوسمان لە لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دوورخستەوە.

كۆمیسیۆن هۆكاری دوورخستنەوەی ئەو كاندیدانەی بۆ “پێشێلكردنی مەرجەكانی خۆكاندیدكردن” گەڕاندووەتەوە، هەروەها داواشی لە لایەنی ئەو كاندیدانە كردووە، لە ماوەی سێ رۆژدا جێگرەوە بۆ كاندیدە دوورخراوەكانیان دیاریی بكەن.

بڕیارە رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و لیست و قەوارە و كاندیدەكان ركابەری لەسەر 100 كورسی پەرلەمان دەكەن.

جومانە غەلای بۆ 964: هێشتا هیچ وادەیەک بۆ بانگەشەى هەڵبژ...

جومانە غەلای بۆ 964: هێشتا هیچ وادەیەک بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى نەکراوە