بە سەرکەوتوویی
بۆیەکەم جار نەشتەرگەریەکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی پیرمام ئەنجامدرا
+964
توانا نەقی
بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریەکی شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی قەزای پیرمام بە سەرکەوتوویی بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا.
بە قەسەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ئێستا ئەو نەخۆشە هەر لە نەخۆشخانەکەیە و بەڵام بارودۆخی تەندروستی جێگیرە و بە تەواوەتی نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتووبووە.
دکتۆر کامەران عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام بە 964ـی وت، نەخۆشەکە خەڵکی دەورووبەری سۆرانە، پێشتر لە سۆران نەشتەرگەری بۆ کراوە و گرێیەک لە مەمکی دەرهێنراوە دوای زانراوە شێرپەنجەی هەیە توانیویانە لە نەخۆشخانەی پیرمام نەشتەرگەریەکەی بۆ بکەن.
وتیشی، ئەگەر لە نەخؤشخانەیەکی دیکە ئەو نەشتەرگەرییەی کردبا سێ ملیۆن دیناری تێدەچوو، بەڵام لای ئەوان بە خۆڕایی ئەنجمیانداوە.
دکتۆر کامەران خۆی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە بۆ ئەو کەسە و ئاماژەی بەوەکرد، یەکەم جارە ئەو نەشتەرگەرییە بەو شێوازە لە نەخؤشخانەکەیان ئەنجام بدەن ئێستا هەموو جیهازێکی پێشکەوتوویان لەبەردەستە بۆیە دڵخۆشن کە دەتوانن ئەو جۆەنەشتەرگەریانە بۆ هاوڵاتیان بێبەرامبەر بکەن.