"هەولێر لە کەمئاوى رزگار دەکات"

ئەو پڕۆژەیەى هەولێر پێویستى بوو بەردى بناغەکەى دانرا

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دانا.

وەک باسى دەکات، پڕۆژەکە كێشەی كەمئاوی بە تەواوی لە هەولێر كۆتایی پێ دەهێنێت و رۆژانه‌ 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو بۆ گه‌ڕه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌نێرێت.

ماوەی پرۆژەكە 550 ڕۆژە و بە سێ دەم (شیفت) كاری تێدا دەكرێت.

” پڕۆژەکە یەکێکە لە پێویستیترین و گرنگترین پرۆژەکانی کوردستان کە بە قەبارەیەک ئاو دەگەیەنێتە شاری هەولێر، تاوەکو نزیکەی 30 ساڵی دیکە، هەولێر کێشەی کەمئاوی نابێت، داوام کردووە هاوتەریب لەگەڵ ئەم پرۆژەیە، تۆڕی ناوخۆیی ئاو لە گەڕەکەکانیش رێک بخرێتەوە تاوەکوو بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، بتوانرێت ئاو بە هەموو گەڕەکەکانی هەولێر بگەیەندرێت”، مەسرور بارزانى واى وت.

بێئاوى هاوڵاتیانى دارەتووى هێنایە دەنگ

بێئاوى هاوڵاتیانى دارەتووى هێنایە دەنگ