کەش و هەوا

لە پایز نزیک بووینەتەوە و پلەکانی گەرما هەر بەرز دەبنەوە

+964

توانا نەقی

وادیارە بە گەرما خۆی نادات بەدەستەوە و جەو تازە بەرەو گەرموبوون دەچێت و پلەکانی گەرما بەزر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا گەرمتر دەبێت.

بەپێی پشبینییەکان هەر ئەمڕۆ نا بەڵکو سبەینێش هەر گەرم دەبێت و لە ئەمڕۆ زیاتر بەرزدەبنەوە، بەرزترین پلە گەرمیانە بە 44 پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە 25 پلە فێنکترینە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 8.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەى سیلیزى
سلێمانی :39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى