
مەشقەکانی نەورۆز لە هەولێر فۆتۆ؛ پەیجی یانەکە
ئه‌مڕۆ نه‌ورۆز له هه‌ولێر ده‌یه‌وێت شوڕته رابگرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، ئه‌مڕۆ یانه‌ی نه‌ورۆز له هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز چه‌ند یارییه‌كی داهاتووی له خولی نایابی عێراق، له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌رگای یاریگاكه‌ی بۆ یانه بێ یاریگاكه‌ی شاری سلێمانی كرده‌وه.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 13ـی خولی نایابی عێراقه و كاتژمێر 14:00 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ده‌ستپێده‌كات.
نه‌ورۆز ئێستا له پله‌ی 16ـی ریزبه‌ندییه و 12 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا شوڕته، كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه، له پله‌ی شه‌شه‌مه و 22 خاڵی هه‌یه.
نه‌ورۆز هه‌وڵده‌دات ئه‌مڕۆ له هه‌ولێره‌وه ئه‌نجامێكی باش تۆماربكات و كاروانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شوڕته رابگرێت، كه له سێ یاری رابردوویدا بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی بێ یاریگاییه‌وه، له یاریگه‌ی زه‌وڕای شاری به‌غدا یارییه‌كانی خۆی له خولی عێراق ده‌كرد، به‌ڵام بڕیاره چه‌ند یارییه‌كی داهاتووی له هه‌ولێر بكات.
یانه‌ی نه‌ورۆز، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی، ئێستا خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چیمه‌نی یاریگای سلێمانین “مه‌لعه‌به‌كه”، بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌یان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی ئادار یارییه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه سلێمانی.
یانه سوورپۆشه‌كه‌ی سلێمانی، خه‌ریكی بونیادنانی یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ خۆی، به‌ڵام هێشتا كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه، كه به زیاتر له 12 ملیۆن دۆلار دروستده‌كرێت.
هه‌ر له خولی نایابی عێراقدا، كه چوار یانه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدارن، ئێواره‌ی هه‌ینی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه یه‌كسان بوو.
هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 5-1 گۆڵ له یانه‌ی دیوانییه‌ی برده‌وه.
هه‌ر له گه‌ڕی 13ـدا، یانه‌ی دهۆك به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی نه‌جه‌فی برده‌وه.