شاره‌وانى: تیمى چاودێریمان نییه‌

له‌ رواندز مانگاى به‌ره‌ڵا سنوورى ناو بازاڕیان بڕى و گه‌یشتنه‌ ناو ماڵان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ رواندز، مانگاى به‌ڕه‌ڵا له‌ناو ماڵاندا ده‌بیندرێن و شاره‌وانیش كه‌ ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌یانى له‌ ئه‌ستۆیه‌، ده‌ڵێن، به‌هۆى كه‌ميى فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ناتوانن تیمى تایبه‌ت به‌ نه‌هێشتنى مانگاى به‌ڕه‌ڵا له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و ناوماڵان دابنێین.

گرته ‌ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوندى كاولۆكانى سه‌ر به‌ رواندزه‌، چه‌ند مانگایه‌كی به‌ڕه‌ڵا له‌ناو باخچەى ماڵێك ده‌بیندرێن و خەریکی خواردنی سەوزاییەکانن، كاتێك په‌یوه‌ندیمان به‌ شاره‌وانى ئه‌م قه‌زایه‌وه‌ كرد، سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌م حاڵه‌ته‌ ئاگادار بوو، به‌ 964یشی راگه‌یاند، به‌ هه‌موو شاره‌وانیى رواندز 19 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌، بۆیه‌ تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ تیمێكی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنى مانگا به‌ڕه‌ڵاكان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان دابنێن.

چیایی محه‌مه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى وتیشی “ئاگادارى هاوڵاتیانمان كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ركه‌سێك مانگایه‌كی به‌رەڵامان بۆ بگرێت بڕی 10 هه‌زار دینارى پێده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ گشتى خزم و كه‌سی یه‌كدین كه‌س ئه‌و كاره‌مان بۆ ناكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له‌ناو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا هه‌بن و لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن.

مانگاى به‌ڕه‌ڵا له‌ سۆران ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیر...

مانگاى به‌ڕه‌ڵا له‌ سۆران ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت