باڵەخانەی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانی لە هەولێر
کار بۆ ژینگەش دەکات
لە هەولێر زانکۆیەکی بەریتانی کرایەوە
ژووری هەواڵ
لە هەولێر لقى زانکۆى لەندەنى بەریتانى بەناوى زانکۆى بەریتانى نێودەوڵەتى کرایەوە، ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی زانکۆکەش دەڵێت، گرنگى بە ژینگە و رووبەرووبونەوەى گۆرانکارییەکانى کەشوهەوا دەدەن.
زانکۆ بەریتانیەکە دوو ساڵ لەمەوبەر بەردى بناغەى دانراو ئەمرۆ لە رێورەسمێکى فەرمیدا لە هەولێر کرایەوە.
کۆدۆ سەلام، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی زانکۆکە وتارى کردنەوەی زانکۆکەى پێشکەشکرد و رایگەیاند، 15ساڵ لەهەرێمى کوردستان ئەزمونیان هەیە لەگەڵ تۆڕى قوتابخانەکانى کامبریج و ئەمە بوەتە سەرەتایەک بۆ هەوڵدان بۆکردنەوەى زانکۆکە.
وتیشى،”حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى بەریتانیا هاوکارییان کردون لە کردنەوەى زانکۆکە”.
لایخۆشیەوە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەزۆر بواردا لێکۆڵینەوەى ورد لەبەردەست نیەو پێویستە زانکۆکان لەم روەوە هاوکارى حکومەت بکەن و ئەم زانکۆیەش دەتوانێت ببێتە پردێک بۆ پێشخستنى ئەم بوارە.