نەخۆشی دەروونی هەیە
سێ رۆژە ژنێکی گەرمیانی ونبووە
964+
ژێوار خدر
کافیە سلێمان ژنێکی دانیشتووی گەڕەکی سیروانی قەزای کەلارە، سێ رۆژە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و خێزانەکەشی بەدوایدا دەگەڕێن.
زاخۆ ئەسعەد، کوڕی ئەو ژنە ونبووە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لە کاتژمێر 4:30 خولەکی رۆژی چوارشەممەوە دایکم لە ماڵ دەرچووە و بێ سەروشوێنە.
وتیشی،”دایکم لە دایکبووی ساڵی 1966ە و نەخۆشی دەروونی هەیە، سەردانی پۆلیسمان کردووە و ئەوانیش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و وتویانە ئاگادارتان دەکەینەوە ئەگەر سۆراغێکمان دەستکەوێت.”
کەسوکاری ئەو ژنە لە رێگەی 964ەوە داوا دەکەن هەرکەسیک زانیاری هەیە یان بینیویەتی لە رێگەی ژمارە مۆبایلی 07713577710 ئاگادارییان بکاتەوە.