هۆکارێکی لە (ئۆپێك)ـەوەیە

نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌مى به‌خۆوه‌ بینیوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گۆڕانكارییه‌كى كه‌م له‌ نرخى نه‌وت روویداوه‌، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ كه‌ كشانەوەیەكی گەورە لە كۆگاكانی نەوتی خاوی ئەمریكا هه‌بووه‌  و ئۆپێك پله‌سیش زيادبوونی به‌رهه‌مهێنانى دواخستووه‌.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، ئه‌مڕۆ هه‌ینى نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت بەرزبوەوە كە دەكاتە 0.26%ی نرخەكەی و گەیشتوەتە 72.88 دۆلار، نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكاش 22 سەنت بەرزبوەتەوە كە دەكاتە 0.32% و گەیشتوەتە 69.37 دۆلار.

به‌راورد به‌ دوێنێ پێنجشەممە، نەوتی خاوی برێنت لە كاتی جێگیربونیدا یەك سەنت دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی داخستنی لە مانگی ته‌مموزی 2024و هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسیش پێنج سەنت دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی داخستنی لە دوای مانگی كانونی دووەمی ئه‌مساڵ، ئه‌ویش دوای ئەوەی داتاكان دەریانخست كە كۆگاكانی نەوتی خاوی ئەمریكا بۆ نزمترین ئاستی لە ساڵی 2023 دابەزیون.

هەفتەی ڕابردو ڕێژەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 6.9 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و گەیشتوەتە 418.3 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش بەراورد بە پێشبینییەكانی شرۆڤەكاران لە ڕاپرسییەكی ئاژانسی رۆیتەرزدا كە 993 هەزار بەرمیل دابەزیوە.